Elige una pista para reproducir
هەی بە سۆفی مەزهەبی دوو چاوت بم
ئەی هاوار چاوت بم
هەی بە سۆفی مەزهەبی دوو چاوت بم
ئەی هاوار چاوت بم
وەی بە شێخی تەریقەی دوو لێوت بم
ئەی هاوار لێوت بم
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر ئەبێ
ئەم دنیا بەر ئەبێ
خۆشەویستیم پەیمانی ئاسمانیە
خۆشەویستیم پەیمانی ئاسمانیە
بۆ تۆ سووتان شەهادە و قوربانیە
بۆ تۆ سووتان شەهادە و قوربانیە
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر ئەبێ
ئەم دنیا بەر ئەبێ
نە مەمم، نە فەرهادم، نە دێوانەم
ئەی هاوار دێوانەم
پێغەمبەری خۆشەویستی ئەم زەمانەم
ئەی هاوار زەمانەم
نە مەمم، نە فەرهادم، نە دێوانەم
ئەی هاوار دێوانە
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر ئەبێ
ئەم دنیا بەر ئەبێ
لە دڵداری سەردەم ناچێ ئەم عەشقەی من
لە دڵداری سەردەم ناچێ ئەم عەشقەی من
ئەفسانەیە، داستانێکە، گەورە و مەزن
ئەفسانەیە، داستانێکە، گەورە و مەزن
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر ئەبێ
ئەم دنیا بەر ئەبێ
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر ئەبێ
ئەم دنیا بەر ئەبێ
سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ