Выберите трек для воспроизведения
كاتێ چنگی دڕندانەی یاساوڵی دژی ئاسۆ
لە گەردنی بەرزی ئێوە خۆی گیر ئەکا، خۆی گیر ئەکا
كاتێ دەنگتان كپ دەکەن و لایان وایە
ئیتر ھەرگیز لە پەردەی گوێچكەی کەس نادا
لە حەشارگەی خێزانێكی ئاوارەبووی ھەڵەبجەدا
مناڵێكی دڵ بچكۆلەی شادی نەدیوو دڵی بۆ دواجار لێ ئەدا
لەم كاتەدا خەم بزماری ژەنگگرتووی لە ناخم ئەچەقێنێ
بۆیە بە ھەنگاوی زۆر بەپەلە منی كورد بەرەو ئامێزی سێدارە ھەنگاو ئەنێم