Выберите трек для воспроизведения
لەنێو ئەم گەڵاوەرینە، باران لەشم ئەشواتەوە
ھەر دڵۆپێک لەم بارانە، سۆزی تۆم بیرەخاتەوە
لەنێو ئەم گەڵاوەرینە، باران لەشم ئەشواتەوە
ھەر دڵۆپێک لەم بارانە، سۆزی تۆم بیرەخاتەوە
سۆز و نازی پڕ لە ھەستی باوکێتیی تۆ
کە لە ناکاو بۆ دوایین جار لەبیرما بوو
ئەم سەفەرەی کردت زوو بوو
بابە زوو بوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زوو بوو بەجێو ھێشتین
لەگەڵ کۆچتا گەڵا وەری تەنھایی ڕووی لە ژینمان کرد
ھەزاران یادگاری جوانیش بوون بە ژوورێکی سارد و سڕ
چاوم کوێر بێ کە نەمبینی دوا سەرنجی ماڵئاواییت
ھەتا تێر باوەشت پیاکەم بچێژم سۆزی باوکێتیت
ھیچ ھەستێک بە سۆزت ناگات
بابە زوو بوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زوو بوو بەجێو ھێشتین
کە ئێواران ڕوو لە شار و کۆڵانەکەی ئێمە دەکا
ھاوڕێکانم بە خەندەوە بەرەوپیری باوکیان ئەچن
کە ئێواران ڕوو لە شار و کۆڵانەکەی ئێمە دەکا
ھاوڕێکانم بە خەندەوە بەرەوپیری باوکیان ئەچن
ھەر بە تەنھا ئێمە نەبێ لە کۆڵانا
بە ملکەچی و کۆڵێ فرمێسک لە چاوانا
چاوەڕوانین وەکوو جاران لە سەری کۆڵان دەرکەوی
ئەو سەفەرەی کردت زوو بوو
بابە زوو بوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زوو بوو بەجێو ھێشتین