Выберите трек для воспроизведения
ئەی فریشتەکەم، دوا نیگای دوێنێت
بوو بە پرسیار و گیانی ھەژارێ
زانیم چی ئەڵێی، بۆیە وا ئەمشەو
دوا سکاڵای دەروونمت بۆ ئەنووسم
گوێم لێ ڕاگرە، قینت لێم نەبێ
کە وا جێت دیڵم
لەنێو ژیانمانا دەنگ و ڕەنگ نەماوە
ھەرچی سۆز و خەندە و بیر و ڕایە، فەوتاوە
سیمای خەڵکی شاریش، وا بە دەست گورگەوە
من نەبم، تۆ نەبی، کێ گورگەکان ڕاوکات؟
من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ
بۆ چاندنی شادی لەسەر خاکی دڵی
مناڵانی ھەتیو و لێقەوماوی جیھان
بۆ لابردنی ژەن لەسەر وشەی ڕاستی
من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ، کێ بیکا؟
بۆ دۆزینەوەی مێژووی ونبوومان
بۆ ھێنانی بەھارێکی پڕ لە شادی و گوڵ
ئەی فریشتەکەم، قینت لێم نەبێ
وا فێرکراوم ھەرگیز کڕنوش بۆ خەفەت نەبەم
ماڵئاوا، ماڵئاوا، ماڵئاوا
بۆ چاندنی شادی لەسەر خاکی دڵی
مناڵانی ھەتیو و لێقەوماوی جیھان
بۆ ناوێکی خۆش بۆ کۆرپەکەمان
بۆ ناشتنی گوڵێکی گەش بۆ پەرچەمی تۆ