Выберите трек для воспроизведения
ئەی هاوڕێ گیان، ئەم لانەیە
کە ئەمڕۆکە وێرانەیە
ڕۆژانێ بوو زۆر جوان بوو
باخچەیەکی زەرد و سوور بوو
هێلانەی کۆتری سپی بوو
کتێبێکی پڕ لە نوور بوو
هەموو جێپەنجەی دایکم و
ڕەنجی باوکی ڕەنجدەرم بوو
باوەشێکی زۆر بەسۆز بوو
جێی هەزاران لێقەوماو بوو
جێسەمای ئەستێرەی شەو و
شوێن ماچی هەتاوی سوور بوو
لە ناکاوا لەو چرکەساتە ژاکاوا
لافاو هەستا و دڕندانە
شەپۆلی گڕی تێبەرداو
ئەم لانەیەی وا سووتاندم
ئەی هاوڕێ گیان، ئەم لانەیە
مێژووی پشت و دێرینمە
با بفەوتێ، تێر بسووتێ
ببێتە شوێنی قەل و داڵ
من بەهیوام کە ڕۆژێ دێ
ئەم لانەیەی بۆم باسکردی
بە بورکانی قینی تینووم
شەپۆلەکان ئەسووتێنێت
دڵنیاشم کە تۆی ئازیز
دەستی ماندووم لە دەست بنێی
لە جارانی خۆشتر دەبێ
لە جارانی جوانتر دەبێ