
لە تاڕیوە بەرەو تیشکی خۆر هاتم
خۆرم بەدەست لە تاڕی شەوانم
بیر کە قووڵ بۆوە لە ناو قوڵایی
ئەگەی بە تاریکی و ڕەشی تاڕمایی
لە ناو تاریکی ویشک ئەبوو قەندیلەکان
خەریک کۆچ بوون لە وڵات چۆڵەکان
شاراوە بوو لە ئاسمان خۆر
تاریک وڵات نەمابوو ڕەنگی ڕۆژ
ڕۆژەکانم دانە دانە فەوتا
لەسەر کێڵەکان نووسیم ناوی هیوا
لەسەر ئاڵاکان کێشام کۆتری هیوا
من ڕۆژم، ڕۆژی ئاوات و هیوا
ژیانەکان ڕەش ئەبوون لەپرا و نەمان
دەچەقا لە ناو شار داری بەرزی خەمان
باغەوانان لێیان ویشک ئەبوو باخی گوڵان
بەڵام چی دەبوو پێچەوانە ئەمانە با ژیان
چی دبوو لە جیات چەک چاندبامان گووڵ
چی دەبوو قیبلەکان بایە روو بە دڵ
چی دەبوو هیوامان نەچوبا ژێر گڵ
چی دەبوو فرمێسک نەبا و گریان بە کووڵ
چی دەبوو گریانی دایکانی هەڵبجەم نەدیبا
چی دەبوو وڵاتی منیش ڕۆژێک ڕەنگین با
چی دەبوو خۆزگەکانی پێشووم بەدی با
چی دەبوو گەر بەڵێنەکان لەسەر جێی خۆی با
ڕۆژەکان لێرە پر لە هاوار دەبوو
هاواری بێ دەنگی چینی هەژار
نرخی ژیان لێرە بە چەند دەبوو
گران تر لە گرانیەکان و نەکرا پێمان
ئێشەکان لێرە دەبون بێ سارێژ
دایکەکان ئەیاندیت کوڕیان بە پەت ئاوێز
دڵم لە ناخەوە برین دارە
منم کوڕی ئازادی خوازی ئەم شارە
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک
ئازادی بە من لە بەند ڕزگار نەکرا
کۆتەراکان دەیانکرد لەناو خەو سەما
خۆرەکان تیشکیان ئەگرد لە ناو شەوا
هێمای ئێمە بووە ڕۆژێک لە ناو حەوا
ئاسمانم لە هاواری بێدەنگ پر بوو
دایکەکان لە حەسرەت پرچیان سپی بوو
دڵەکانی ئێمەش پر لە زووڵم و بێ مافی
بوینە پاسەوانی حەق لە ناو شاخی
ڕۆژەکان لێیان کردم سکاڵا
کە بۆچ ڕزگارمان ناکەی لەم تارا
ڕۆژی من ببینە کە منیش
بەندم لە ناو تاریەکانی دڵم
لەسەر بەردەکان نووسیم بە چەقۆ
کە بمێنێتەوە هەزاران ساڵ بە شکۆ
ئێمەش عاشق بە تیشکی ڕۆژین
ئێمەش بێ ئێش نین و بەئاخ و دەردین
ڕۆژەکان لێرە پر لە هاوار دەبوو
هاواری بێ دەنگی چینی هەژار
نرخی ژیان لێرە بە چەند دەبوو
گران تر لە گرانیەکان و نەکرا پێمان
ئێشەکان لێرە دەبون بێ سارێژ
دایکەکان ئەیاندیت کوریان بە پەت ئاوێز
دڵم لە ناخەوە برین دارە
منم کوڕی ئازادیخوازی ئەم شارە
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من تار بوو و تیشکی ناییت
ڕۆژی من ڕۆژی من
ڕۆژی من ڕەش بوو تار و تارمایەک