Выберите трек для воспроизведения
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد
بەڵام ئێمە خەم دەمانخوا
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد
بەڵام ئێمە خەم دەمانخوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا
باپیرانمان خەم وەکوو تەم
پەنجەرەى دڵى دەگرتن
خەمی ئێمەش خەنجەرێکە
وا لە مێشکا، وا لە مێشکا
خەمى ئەوان جووتێ چاو بوو
عاشقێکى پیتى ناو بوو
دوو شاباڵى لێ دەڕواندن
ئەفڕین، ئەفڕین
خەمى ئێمەش مستێکى قورسە بۆ ناو دەم
جووتێ چاوى پڕ لە قینە
توشت دەکا و جێت دەھێڵێ
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد
بەڵام ئێمە خەم دەمانخوا
باپیرانمان خەمیان ئەخوارد
بەڵام ئێمە خەم دەمانخوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا
خەم سوورە، خەم خوێنە
سەراپا دەمانشوا