Выберите трек для воспроизведения
لە کاتێکی وا بێدەنگا لەدایکبووم
دەیان چاوی وەک ئێستا بۆی ئەڕوانیم
لە کاتێکی وا بێدەنگا لەدایکبووم
دەیان چاوی وەک ئێستا بۆی ئەڕوانیم
لەدایک بووم منی کۆرپە
بێباوک و بێکەسوکار
لەو کاتەدا نووری چاوی هەمووتان و
هێزی دواڕۆژ، هێزی دواڕۆژی ڕوونتان بوو
لەو ڕۆژەوە منی کۆرپە، منی بێناو
چاوەڕێ بووم کەسێ بێ لێم بنێ ناو
لەو ڕۆژەوە بێدەنگی پیشەی ئێوەیە
بێدەنگیشتان سەرگەردانیی منی تیایە
لەو ڕۆژەوە بێدەنگی پیشەی ئێوەیە
بێدەنگیشتان سەرگەردانیی منی تیایە
کەواتە سەرتان نەسووڕمێ
سەرما و تۆفان، بێلانەیی، فێری زۆر شتی کردم
فێری کردم لەم تەمەنە چ ناوێ دانێم بۆ خۆم
سەرما و تۆفان، بێلانەیی، فێری زۆر شتی کردم
فێری کردم لەم تەمەنە چ ناوێ دانێم بۆ خۆم