Выберите трек для воспроизведения
بێ غیرەتی زۆرم دی لە جەنگا
هەڵهاتنی ئەوانەی ئەچون بە گژ پڵنگا
هەتتا ئەو ماسیانەش کە مردبون و
سەر ئاو کەوتبون لە ئاوی مەنگا
هیچیان وەک ترسنۆکی و ڕاکردنی تۆ لە حەقیقەت
ئازاری نەدا ئەم دڵە تەنگە
ئەی خودا،دیدار بۆ قیامەت
بێ غیرەت لە ئاخیرەت
ڕوی خۆت پیشان دام
هیوا و ئومێدەکانم
یەک یەک هەمویت پێ بە با دام
گەشتی بە خاڵی کۆتایی و
هێشتاکە من لە سفردام
دەمم ڕاهاتوە بە ناوت
بە شەو و ڕۆژ لە فیکرت دام
نە دەڵێم بڕۆ نە دەڵێم وەرە
تۆ کە قەراری خۆت داوە
تۆیەک کە تەنانەت جوابی
کۆتا نامەشمت نەداوە
نەتپرسی لە دوای خۆت
چی بە جێ ماوە؟
چی بوو وا گەورەتر بوو
لە عیشقەکەی من
کە هۆش و فیکرت
بۆی لەدەست داوە
بێ غیرەت لە ئاخیرەت
لەم نێوانە ئەوەی تیا چوو من بووم
بێ جورئەت بۆ نەتبینی
لەبەر تۆ من چۆن جەنگابووم
ورد بوم لەت بوم هێند بیر کەمەوە
لە خۆما ون بووم
شەوانە گریان و ئازار
بۆ من بوون بە خووم
دڵم دەلەرزێ کە دەنوسم
ئێمە ئیتر کۆتایمان پێ هات
ئەو خۆرەی چەندین شەو چاوەڕوانی بوم
ڕۆشت و ئیتر هەڵنەهات
کردت بە ناو قەبری بێ دین
ژیانی پڕ لە ئێش و عەزابم
بە شەو و ڕۆژ ئازار و سوتان و
ئەبێ تا ماوم بە تەنیا بم
ڕۆژێک هەر هەڵدێ ڕۆژی من
لە ئاستت ئەو کات بێ منەت ئەبم
ڕەحم ناکەم سوێندت بۆ ئەخۆم
تۆ چۆنت کرد منیش هەروا بم
تۆ چۆنت کرد منیش هەروا بم
تۆ کە بە منت دا هەزار قەول و
بەڵێن و پەیامت
بە داخەوە وەک یەک نەبوون
ڕەفتار و کەلامت
بە زۆر هاتیتە ژیانم
لێت تێک دام تەنهاییم
ئێستا ئاسودە بە تەواو بوم
گەشتم بە کۆتاییم
بێ غیرەت لە ئاخیرەت
لەم نێوانە ئەوەی تیا چوو من بووم
بێ جورئەت بۆ نەتبینی
لەبەر تۆ من چۆن جەنگابووم
ورد بوم لەت بوم هێند بیر کەمەوە
لە خۆما ون بووم
شەوانە گریان و ئازار
بۆ من بوون بە خووم