Выберите трек для воспроизведения
کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ
بۆسەر گۆڕی سەربازی ون
تاجە گوڵینەیەک دێنێ
تاجە گوڵینەیەک دێنێ
ئەگەر سبەی وەفدێ بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ: کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
ئەگەر سبەی وەفدێ بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ: کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
ئەڵێم: گەورەم
لە کەناری ھەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی ھەر مزگەوتێ
لە بەردەرگای ھەر ماڵێ
ھەر کڵێسەیێ
ھەر ئەشکەوتێ
لە بەردەرگای ھەر ماڵێ
ھەر کڵێسەیێ
ھەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی ھەر شاخێ
لەسەر درەختی ھەر باخێ
لەم وڵاتە، لەژێر ھەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە، کەمێک سەر داخە و
تاجە گوڵینەکەت دانێ