Выберите трек для воспроизведения
لەگەڵما بی دیوارەکان چەند پتەو بن، چەند سامناک بن، ھەر ئەڕوخێن
لەگەڵما بی، لەگەڵما بی، ھەر ئەڕوخێن، خۆیان ناگرن
لەگەڵما بی گۆرانییەکان دەست لە یەخەی خۆر بەرنادەن، بۆی ئەسوتێن
بێزار نابن، بێزار نابن، تۆش ئەبیتە دایکیان
لەگەڵما بی ئەم ڕێگایە چەند تاریک بێ لێی ناترسم
دڵنیابە بەھێزترم لەو خەمانەی ڕێم پێدەگرن
زەمانێکە ئێش و ئازار پێشوازیمە بۆ ئەم ڕێیە
بەتەنھا بم و لە خۆم ونم
دە دەست بەرە دەستی ماندووم
دە دەست بەرە دەستی ماندووم
با پێکەوە یەک ڕێ بگرین