ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
نەمرن و نامرن ئەژین لە ناو دڵان
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
گیانمان فیدای بیر و ڕێگە و ڕێبازتان
سوێند بە خاکی وڵات
سوێند بە شۆڕش و خەبات
سوێند بە ئازادی و ئاوات
سوێند بە هەزاران هاوار
سوێندم بە گۆری هەرچی شەهیدان
دەیستێنمەوە تۆڵەی ئازادیخوازان
ئاخرین دیدارمە حەڵالم کە
دەرۆم بەرەو ئامانجی ئازادی لە شارم دا
ڕەنگە نەیەمەوە بۆ خاکم بڕوێمەوە
ئیشقی خۆم و نیشتمانم ئەبەدی گرێ بەمەوە
نەکەی لایە لایە لەسەر گۆرم دایە
کە کورت چەکی خەبات و ئازادی لە شان دایە
ئاسۆی ڕوونە ڕێگەی پێشەوایە
من نامرم چوون ئیشقی کوردستان لە دڵم دایە
نامرن ئەوانەی لە دڵ میلەتا ئەژین
تۆڵە لە ناو دڵمانا بۆتە ئاگرێک بە تین
سوور کراوە لێمان ئاسمانی شین
شەهید ڕێبوارم دابڕاوە لە ژین
مێژوو سەربەرزە بە ناوی بەرزی شەهید
ڕۆژی ئازادی ئەژینەوە خۆت شاهید بە ئەی ڕەقیب
دەزانم شێعرێکی خەمینە حاڵی کوردستانم
قیبلەی دڵمە چوار چرا من
تا نەگەم بە ئازادی ژین لە من حەرام بێ
وەک باڵندەیەک لە قەفەس، هەناسەم قاچاق بێ
فیدایە دڵ حەتا گەر پەت و دار لە مڵم قات بێ
هاوار ئەکەم کوردستان، با ئەمە ئاخرین پەیام بێ
لە ناو ئاخرین نیگاکان
لە ناو ئاخرین سەماکان
لە ناو ئاخرین قسەکان
لە ناو ئاخرین هەناسەکان
خۆر هەتاهەتایە لە پشت هەور نامێنێ
ئەو کاتەیە بێدەنگیمان جیهانێک ئەلەرزێنێ
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
نەمرن و نامرن ئەژین لە ناو دڵان
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
گیانمان فیدای بیر و ڕێگە و ڕێبازتان
سوێند بە خاکی وڵات
سوێند بە شۆڕش و خەبات
سوێند بە ئازادی و ئاوات
سوێند بە هەزاران هاوار
سوێندم بە گۆری هەرچی شەهیدان
دەیستێنمەوە تۆڵەی ئازادیخوازان
دەنگی فیشەکی ناو شەقامەکان
لە گوێمان دایە لەبیرمان ناچێ
خوێنی ڕژڕاوی سەر شەقامەکان
ویشک نەبۆتەوە لەبیرمان ناچێ
برینی دڵی زامداری دایکەکان
سارێژ نەبۆتەوە لەبیرمان ناچێ
فرمێسکەکانی باوکی کۆمار
نەسردراوە لەبیرمان ناچێ
ئێستاکە هاوارمان بوومەلەرزەیە
ڕووم لەوەیە کە بوونی هەڵەیە لەم ناوچەیە
ئێشی ئەم ئازارەیە هۆی ئەم لافاوی تەرزەیە
ئێمە هاینە سەر شەقام ئێوە ڕووتان لە پەناگەیە
داری نیشتمانیان بڕی
بەڵام ڕیشەم نا
بێریتانین ئەمرین بۆ وڵات
بەڵام تەسلیم نا
خاکی وڵات ئەخۆین لە برسا
بەڵام سەرشۆڕ نا
بێدەنگ بم بەسەر زوڵم؟
بەدڵنیایەوە هەرگیز نا
هەر شەهیدێک لاپەرێکە لە پەرتووکی ئازادی
منم ناڕازی دژ بە ئاگری زوڵم و بێدادی
دڵمان ڕەش کراوە بەڵام ئەتەپێ بۆ ڕووناکی
زۆرێک چوون لە ناومان بۆئەوەی تۆ ئازاد و ڕەها بی
لە ئامێزی گرت
ئاخرین ماچی بوو بۆ خاک
خێنی نەرێژدرا
خێنی فیدا بوو بۆ ماف
بۆ ژن بۆ ژیان بۆ ئازادی
چەکی شەرەف و بوێری خستە شان
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
نەمرن و نامرن ئەژین لە ناو دڵان
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
گیانمان فیدای بیر و ڕێگە و ڕێبازتان
سوێند بە خاکی وڵات
سوێند بە شۆڕش و خەبات
سوێند بە ئازادی و ئاوات
سوێند بە هەزاران هاوار
سوێندم بە گۆری هەرچی شەهیدان
دەیستێنمەوە تۆڵەی ئازادیخوازان
لە پشت ئەم میلە ساردانە
حوکمم هاتۆتەوە دایە دەڵێن ئێعدامە
قازی دوژمنە و بێڕەحمی زەمانە
چبکەم بێ دەسهەڵاتم و کۆتایی ژیانە
کورد بوون بووە تاوانی من
بێ دەنگ کرایە سەرم پەتی سێدار لە مڵ
بێ تاوان لەسەر خاکم کرام تاوانبار من
هەرچی هاوارم کرد نەبیسرا شیوەنی من
ڕەنگە بتوانن من و تۆ لە دار دەن
بەڵام بیری ئازادی مەگە لە خەوندا لەدار دەن
خەمبار و داغدارە شێعرم و ڕەشە وەرەقم
ئاخ کە ئەم جەڵلادانە توونین بە خوێنی میلەتتم
دەڵێن خودایەک هەیە بەڕەحم و گەورەیە
بۆ منی کورد، وەعدەی خۆشی داوی ناخۆشی کەیە؟
دوژمن لە چوار لاوە بۆتە جەڵلاد بەسەرمەیا
قور بەسەر دوژمنێک وا هیوای بە بەندیخانەیە
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
نەمرن و نامرن ئەژین لە ناو دڵان
ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان
گیانمان فیدای بیر و ڕێگە و ڕێبازتان
سوێند بە خاکی وڵات
سوێند بە شۆڕش و خەبات
سوێند بە ئازادی و ئاوات
سوێند بە هەزاران هاوار
سوێندم بە گۆری هەرچی شەهیدان
دەیستێنمەوە تۆڵەی ئازادیخوازان