Выберите трек для воспроизведения
ئەی خۆشەویست، ئەی ئەو کەسەی دەربەدەریت بۆ من نەویست

من وام لە قاپی ڕێیەکدا، قاڵۆنچەیەک کڕیویەتی
جاڵجاڵۆکەی تووکن و پیس تەنیویەتی، تەنیویەتی

درەختەکانی ئەم ڕێیە زۆر سامناکن
نیوەشەوان ڕەش دەپۆشن
دەڕشێنەوە و فێیان لێ دێ
بۆ بەیانیش سێبەری خۆیان ناناسن
مرۆڤەکانی ئەم جێیە بە زیندویەتی ھەموو بەردن
کە دەشمرن ژەنگ ھەڵدێنن
ژەنگ ھەڵدێنن، دەبنە ئاسن

ئەی خۆشەویست، ئەی ئەو کەسەی بەھەشتێکت بۆ من دەویست

ئەم ژیانە تۆپەڵێ بەفری بێگیانە
لەو کێوانە بەربۆتەوە
بۆ ناو لیقەی ئەم شیوانە
دێتە خوارێ بەسەر سنگ و سکی بەفرا
گەورەبوونی زۆر ئاسانە