Выберите трек для воспроизведения
خەو لە چاوی ماتی شەوا
لە شەقامی چۆڵی خەوا
خوێن لە لاشەی شەھیدەکان
خوێن لە پۆستەی ڕەشەباکان
مارتان نەکوشت
کاتێ بەردتان لە دەستا بوو
ماریش پۆپەی لەسەر بەردی ئاشپەستێ بوو
بۆ نەتانکوشت؟
ماریش پۆپەی لەسەر بەردی ئاشپەستێ بوو
بۆ نەتانکوشت؟
لوولەی تفەنگی چەوساوان
ڕاستەڕێیەکیش ھەڵناکا
ئەی ئەوانەی کەوا دڵتان
ئەوەندە خۆی خواردەوە
ھەتاکوو کرمی ھەڵھێنا
ھەر نەتاندی
شەوی ڕەشی ھەڵەبجەمان
چ خۆرشیدێکی داھێنا
شەوی ڕەشی ھەڵەبجەمان
چ خۆرشیدێکی داھێنا
لە شارەکان، بەری ڕووبار
بەردی شانۆی گەمارۆیە
ھەموو مناڵانی برسی
فێربوون کە گۆرانی بڵێن
بەڵام کوانێ دەست و پەنجەی ھونەریتان؟
لە کاتێکا لوولەی تفەنگ ڕاستە ڕێیەکیش ھەڵناکا؟
لە کاتێکا لوولەی تفەنگ ڕاستە ڕێیەکیش ھەڵناکا؟
لە کاتێکا لوولەی تفەنگ ڕاستە ڕێیەکیش ھەڵناکا؟