Выберите трек для воспроизведения
جامی لێوت فروبێنە بۆسەر لێوم
بۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم؟
جامی لێوت فروبێنە بۆسەر لێوم
بۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم؟
بێ و دەفتەری دڵم تەی کە دیارییە
ھەر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ دیارییە
بێ و دەفتەری دڵم تەی کە دیارییە
ھەر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ دیارییە
من ئازاری خۆم خۆشدەوێ و ماکی خۆمە
ھەرگیز خەمێ بۆ خۆم ناخۆم، خەمی تۆمە
با چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ
با زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ
با چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ
با زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ
با ئاغر بێ ھاتووچۆکەت، وەک جارانت
مەیکە بە تۆف ڕشێنەکەی بەھارانت
چاو داگرە، لێت ھاتووە، بەڵام بە ناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە و بۆچیتە باز؟
چاو داگرە، لێت ھاتووە، بەڵام بە ناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە و بۆچیتە باز؟
خوا پێداوی، جوانیت ھەیە، لێم بپرسن
خوا پێداوان، تۆی لێ دەرچی، ئێسک قورسن
خوا پێداوی، جوانیت ھەیە، لێم بپرسن
خوا پێداوان، تۆی لێ دەرچی، ئێسک قورسن
ئەو جوانییەی لای تۆ نەبێ، کەی جوانییە؟
شانم باری تۆ ھەڵنەگرێ بێشانییە
بۆیە شانم دایە باری ئەم خولیایە
دنیا بەبێ ئەوینی تۆ ھیچی تیایە؟
لەگەڵ تەنافا قۆڵی تۆم بکرێتە مل
لە چاوی پیسی جەللادا ئەبم بە گڵ
لەگەڵ تەنافا قۆڵی تۆم بکرێتە مل
لە چاوی پیسی جەللادا ئەبم بە گڵ
ئاشق نییە لەم دنیایە بگا بە من
دێوانەکان من ڕابەرم، بۆ کوێ دەچن؟
ئاشق نییە لەم دنیایە بگا بە من
دێوانەکان من ڕابەرم، بۆ کوێ دەچن؟
گری گری خڕ ببنەوە و ڕۆژی جەمە
ڕێی ھەموومان بۆ لایەکە و بەرەو شەمە
گری گری خڕ ببنەوە و ڕۆژی جەمە
ڕێی ھەموومان بۆ لایەکە و بەرەو شەمە