
باس لە کام دەرد و کێشە کەم؟
لە فەقیری یا دەوڵەمەند؟
لە عەشق یا خود خیانەت؟
لە کوفر یا خود دیانەت؟
لە دیکتاتۆر یا دێمۆکرات؟
لە دەسەڵات یا دیپلۆمات؟
لە ڕۆژ حەشر یا شەوبەرات؟
لە خاڵق یا خود مەخڵوقات؟
منم تاکە داری سەحرای بێ ئاو و دار و خار
منم ئەو حەقبێژەی بە پێنووس کەوتە بەر دەستی جەڵاد
منم ڕۆژهەڵێنەری وڵاتانی بێ ئاڵا بێ وڵات
منم شەڕکەری چەک بەدەستی ناو هوونەری هیپ هاپ
دەناڵێ پێنووس لە دەست خوێن ڕێژانی شارم
دەناڵێ لە دەست غەریبی و کوچە و کۆڵان ئێستا ئاوارەم
شەرمەزارتم دایە گیان نەبوومە ئەوەی کە دەتهەویست
نۆ مانگ بە زگ هەڵت گرتم بەڵام من ئەم دونیام نەدەویست
ئەم دونیا هی پیاوچاکان نیە و قەتیش نابێ
هی ئەوانەیە وا چاک یاری پێ دەکەن
ئێمە یاریزان نەبووین بۆیە ئەوان یاریمان پێ دەکەن
بە زۆر سەرتاسەری گەردونمان بە کۆڵ پێ دەبەن
دەنگی هەستم دابراوە لە خۆم
ڕوڵە گوێم بەرێ، ئێمەش هەوین
پشت شکاوی شەوین
ئێمەش ژیانکەری ناو خەوین
ئێمەش هیواکانمان ڕەوین
ئێمەش ماوینەوە و تەنایی و کۆمەڵێک برین
دەنگی هەستم دابراوە لە خۆم
ڕوڵە گوێم بەرێ، ئێمەش هەوین
پشت شکاوی شەوین
ئێمەش ژیانکەری ناو خەوین
ئێمەش هیواکانمان ڕەوین
ئێمەش ماوینەوە و تەنایی و کۆمەڵێک برین
نەزان بە وەک خۆیان کە لەگەڵەت هەستن و دانیشن
لێرە نەزانان وەک ئەستێرە لە ئاسمان دەدڕەوشن
مافی خۆتانە دورکەون لێم کاتێ نیمە پارە لە گیرفان
ئەمە ڕەسمیەتی لە کۆنەوە ماوەتەوە لە زەمانی چۆخا و خان
بە ناوی دینی سەدەی بیست و یەک دینی پارە
کە عەرز و ئاسمان دەیپەرەستێ لەم زەمانە
پاشای ناو ئەڤینەکان، سەرۆکی وڵاتەکان
نانی هەژارەکان، حاکم و بنچینەی عەشقەکان
عەشق یانی مەیل کردنی یەک فینجان ژەهر
ژەهری خۆکوژیەت و ئاوارەیی وێرانیەت
چینێکی کۆمەڵگا خڵافاوە بە عەشق و ئەڤینیەت
چینێکی تریش لە بیری و بژاردنی حەفتا و دوو حۆرییەت
چینێکی تریش ڕەش پۆشن، دڵشکاوی شارن
چینێکی تریش زۆڵ و لاشی و هەزرەکانی شارن
چینی قارەمانانیش لە قاوەخانە خەریک قومارن
چینێکیش لە وڵات بێزار و ئاوارەی هەندەرانن
لێرە مرۆڤان بوونە قاتلان و شەیتانی ئاژەڵان
هەرچی دەیبینی شوێنەواری سەربڕینی ئاژەڵان
دڕەندەتر لە خۆمان مەگەر بەس خۆمان بین و وەسەڵام
ئێرە زەویەی سێهوومین هەسارەی ناو کۆمەڵەی خۆرەتاو
دەنگی هەستم دابراوە لە خۆم
ڕوڵە گوێم بەرێ، ئێمەش هەوین
پشت شکاوی شەوین
ئێمەش ژیانکەری ناو خەوین
ئێمەش هیواکانمان ڕەوین
ئێمەش ماوینەوە و تەنایی و کۆمەڵێک برین
دەنگی هەستم دابراوە لە خۆم
ڕوڵە گوێم بەرێ، ئێمەش هەوین
پشت شکاوی شەوین
ئێمەش ژیانکەری ناو خەوین
ئێمەش هیواکانمان ڕەوین
ئێمەش ماوینەوە و تەنایی و کۆمەڵێک برین