Выберите трек для воспроизведения
مۆمێکی تری تەمەنم داگیرساند و ھەر دیار نەبوویت
تا لێم بپرسی بۆ وا ماتی؟
نە با ھەواڵی تۆی پێبوو
نە لەگەڵ بارانا ھاتی
نە لەگەڵ بارانا ھاتی
وەک کۆچەری دەوار بەکۆڵ
ھەر گەرمیان و کوێستان ئەکەم
ئای لە خەمی بێوڵاتی
دە وەرەوە، خۆ تا ئێستا سەفەرێکم نەھاتە بەر
کۆچەکەی بەرەوژوور نەبێ
دە وەرەوە، خۆ تا ئێستا سەفەرێکم نەھاتە بەر
کۆچەکەی بەرەوژوور نەبێ
بمتوانیایە ڕێگاکانم ئەپێچاوە
ھەر بۆ ئەوەی ماوەی نێوانمان دوور نەبێ
دە وەرەوە، با ئەوەندە بێتۆ نەبم
کە تۆ ون بی منیش ونم، نامۆ دەبم
کە تۆ ون بی منیش ونم
کە تۆ ون بی نامۆ دەبم
گەر ئەمجارە ویستت بڕۆی
ویستت بەتەنھا جێمبێڵی
بمکوژە ئەوسا جێمبێڵە
با زریانیش لاشەم لەگەڵ خۆی ڕاپێچێ
بڵێی کوژراو گوێ بداتە سەرما و باران و ڕەھێڵە؟
بڵێی کوژراو گوێ بداتە سەرما و باران و ڕەھێڵە؟
بڵێی کوژراو گوێ بداتە سەرما و باران و ڕەھێڵە؟
بڵێی کوژراو گوێ بداتە سەرما و باران و ڕەھێڵە؟