Выберите трек для воспроизведения
داخم ناچێ کە نەمتوانی بۆ دوایین جار بەڕێت بکەم
بە خزمەت بیری ئازاد و حەسرەتی ئەلف و بێت بکەم
خۆم بدەمە بەر تاڤگەی ڕاز و تاجی ورەت لەسەر بکەم
داخم ناچێ و نابڕێتەوە، نەخشی دڵمە و ناسڕێتەوە
کە بێبەش بووم لە نوێژی میحرابی چاوت
ئەو دوو چاوەی دەیان ساڵ بوو بووبوونە نیشان و ناوم
بووبوونە نیشان و ناوم
لە بەھاری تەمەنتا بوو، گوڵ ھەڵوەری
شەیتانی مۆمی تاریکی فووی لە چرای چاوانت کرد
لە بەھاری تەمەنتا بوو، گوڵ ھەڵوەری
شەیتانی مۆمی تاریکی فووی لە چرای چاوانت کرد
نایە ژێر پێی خەندە و پەڕوباڵی پەری
سەگ پێت وەڕی گەلەگورگت بۆ دەرپەڕی
نایە ژێر پێی خەندە و پەڕوباڵی پەری
سەگ پێت وەڕی گەلەگورگت بۆ دەرپەڕی
ھەزاران جار دڵت دەشکا، کەچی چاوانی پڕ عیشقت
بێباکانە تا دوا چۆڕیان، بێباکانە تا دوا چۆڕیان
ھەنگوین و نووری لێ دەتکا