سواڵی ئەشقت لێ ئەکردم
شێت بووی هەتا دڵت بردم
ئێستا کە من گیرۆدەت بووم
ئەی بۆچی پشتت لێکردم
بەجۆرێ لاوازت کردووم
بەرگەی بینینێکت ناگرم
من ئەوەندە بێ هێز نییمە
ئەو دڵەم وا شێتی کردووم
ئاخر پێم بڵێ من لە دوای تۆ
ئازاری دڵ بۆ کێ باسکەم
بە کێ بڵێم خۆشم ئەوێی کەسم دڵم هەناسەم
حەزەکەم گیرۆدەی تۆ بم
قوربانی ئەو دڵەی تۆ بم
حەز ئەکەم گیرۆدەی من بی
بەس بە تەنیا هی من بی
ساڵانێ بوو، لە ژێر چەتری دلێ مندا تەڕ نەئەبووی
ساتێ نەبوو لە من دووربایی،
بە فرمێسکی خۆت تەڕ ئەبووی
ئیتر من تۆم ناوێتەوە
چۆن دڵی خۆت لێ فرۆشتم
ئەو هەستەی کە لە دڵما بوو
بۆ بە ئاسانی لێت کوشتم
حەز ئەکەم گیرۆدەی من بی
بەس بە تەنیا هی من بی
حەزەکەم گیرۆدەی تۆ بم
کاتی مەرگیش لەگەڵ تۆ بم